![](/weney-mallperr/11578.jpg)
کوردستان میدیا: نەکڕینی تەواوی بەرهەمی چەوەندەرکاران و نەدانی پارەی چەوەندەرە فرۆشراوەکانیان، ناڕەزایەتیی کرێکاران و وەرزێڕانی بەدواوە بووە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، وەرزێڕان و کرێکارانی چەوەندەری قەندی پیرانشار لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا سەبارەت بە بارودۆخی نالەباری خۆیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
کارخانەی قەندی پیرانشار هەتا ئێستا چەندین جار سەبارەت بە دانی پارەی کرێکاران و وەرزێڕان و هەروەها کڕینی بەرهەمەکانیان وادە و بەڵێنی بە وەرزێران داوە، بەڵام ئەم بەڵێنیانە تەنیا دروشم بووە هەتا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.
نەدانی پارەی وەرزێڕان و هەروەها نەکڕینی بەرهەمەکانیان لەلایەن کارخانەی قەندی پیرانشارەوە لە حالێکدایە کە لە چەند مانگی رابردوودا بەپێی بڕیاری بەرپرسی گشتیی کاروباری ئابووری و نێودەوڵەتی رێژیم لە ئورمیە لە کردەوەیەکی چاوەڕوان نەکراودا، هێزەکانی رێژیم لە خاڵی پشکنینی جاددەی پیرانشار ـ نەغەدە پێش بە چوونەدەرەوەی کامیۆنە بارهەڵگرەکان کە چەوەندەریان پێبوو، دەگرت.
بەپێی ئەم راپۆرتە، کارخانەی قەندی پیرانشار بەرهەمی وەرزێڕەکانی پیرانشار بە نرخێکی کەمتر لە کارخانەکانی خۆی و ئێسفەهان دەکڕێتەوە.
دەوترێت کە وەرزێڕانی کوردی خەڵکی پیرانشار کە نیوەی بەرهەمەکانیان لەلایەن کارخانەی قەندی پیرانشار کڕدراوە، هەتا ئێستا هیچ پارەیەکیان پێنەدراوە.
چالاک نەبوونی کارخانە بەرهەمهێنەرەکان یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی بەرهەمی وەرزێڕییەکانە و بەم شێوەیە گیروگرفت بۆ وەرزێڕانی ناوچە کوردنشینەکان دروست بووە و دەتوانی ئاماژە بە بەرهەمهێنەری سێوک لە شارەکانی قوروە و دێولان، شلیک (تووت فەرەنگی) لە سـنە و چەوەندەری قەند لە شارەکانی پیرانشار، شنۆ و نەغەدە بکرێت.