کوردستان میدیا: سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی \'\'ژنێن\'\'ی سەربە مەریوان بەهۆی گازگرتوویییەوە گیانیان لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، سێ هاووڵاتیی کوردی دانیشتووی گوندی \'\'ژنێن\'\'ی سەربە ناوچەی مەریوان لە گەڕەکی \'\'کوورەی مووسەوی\'\' رێکەوتی ١٧ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی تووشی گازگرتوویی بوون و لە ئاکامدا گیانیان لە دەست دا.
هەتا ئێستا ناسنامەی ئەو سێ هاووڵاتییە کە ژنێک و مێردەکەی و یەکێک لە خزمەکانیان بوون، بۆ \'\'کوردستان میدیا\'\' ئاشکرا نەبووە.
لەو پێوەندییەدا ٣٦ قوتابیی قوتابخانەی دواناوەندیی نموونەیی کچان لە شاری مەریوان، بەهۆی نەشتیی گاز مەسمووم بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
ناستانداردی و کەمتەرخەمی لە بەکارهێنانی گاز لە وەرزی سەرمادا گیان لەدەست دانی هاووڵاتییانی کوردی لێ دەکەوێتەوە و ساڵانەش دەیان هاووڵاتیی کورد بەهۆی هەڵمژینی گازی دی ئۆکسیدی کەربۆن، گیانیان لە دەست دەدەن.