![](/weney-mallperr/7780.jpg)
کوردستان میدیا: مینڕێژکردنی رێگای هاتوچۆی کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە، تێکهەڵچوونی کۆڵبەران و دانشتوانی لەگەل هێزە ئینتزامییەکان لە ناوچەی نەوسووددا لێ کەوتەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران رێگای و جاددە سنوورییەکانی کوردستانیان لە ناوچەی پاوە مینڕێژ کردووە و ئەمەش تێکهەڵچوونی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیم و کۆڵبەرانی لێ کەوتەوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە \'\'دەرەی رزکان\'\'، هەڵکەوتوو لە نێوان گوندەکانی \'\'نەروێ\'\' و \'\'نیسانە\'\'یان مینڕێژ کردووە.
پاش ئەم رووداوە، هێزەکانی رێژیم لەگەڵ کۆڵبەران و دانیشوانی ئەو ناوچەیە دەرگیر بوون و بە تەقەی راستەوخۆ، باتۆم و گازی فرمێسکهێنەر، بڵاوەیان بە هاووڵاتییان و کۆڵبەران کردووە.
ئەو تێکهەڵچوونە کاتژمیر ٤ی سەرلە بەیانیی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٤ی رێبەندان رووی داوە و کۆڵبەران توانیویانە کۆڵەکانیان وەربگرنەوە.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کەلە ئەنجامی ئەو شەڕ و تێکهەڵچوونەدا، کۆڵبەرێکی کورد بریندار بووە.