کوردستان میدیا: مەتێ فریشتە مۆئمێنی هاوسەری شەهید محەممەد تاهیر ڕەحمانی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی، مەتێ فریشتە مۆئمێنی هاوسەری شەهید محەممەد تاهیر ڕەحمانی شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
مەتێ فریشته کچی محەممەد کەریم ساڵی ١٣٢٢ی هەتاوی لە شاری نۆدشه لەدایک بووە.
ناوبراو کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو و تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەکوو ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.
کوڕێکی مەتێ فریشتە بە ناوی ئیبراهیم ڕەحمانی (هەجیجی) پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و چەکی بەرگریی لە خاک و نیشتمانەکەی لە شاندایە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.