کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٥ هاووڵاتیی ئەفغانی لەلایەن هێزە نیزامییەكانی رێژیمی ئێرانەوە لەماكۆ دەسبەسەر كران

18:38 - 30 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: ١٥ هاووڵاتیی ئەفغانی كە بەمەبەستی كار كردن روویان لەئێران كردبوو لەناوچە سنوورییەكانی شارستانی ماكۆ دەسبەسەر كران.

ئەو ١٥ هاووڵاتییە ئەفغانییە لەلایەن هێزەكانی سەر بە هەنگی مەرزی رێژیمی ئێران لەشارستانی ماكۆ دەسبەسەر كراون و لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی فارس بڵاوی كردەوە، ئەو ئەفغانیانە بە تاوانی بەزاندنی سنوور دەسبەسەر كراون.

ئەمانە لەحاڵێكدان كە چەند رۆژ لەمەوبەر لێپرسراوانی والی فەرا لەئەفغانستان رایانگەیاندبوو، ژمارەیەك لەهاووڵاتیانی ئەفغانی لەسەر سنوور بوونە ئامانجی تەقەی هێزە نیزامییەكانی رێژیمی ئێران و ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتەۆتەوە.
عەبدولڕەحمان ژوندی بەرادیۆی ئازادی وتبوو: هەتا ئێستا بەشێوەیەكی روون رێژەی كوژراو و بریندارەكانمان بۆ دەرنەكەوتووە، بەڵام بەپێی دوایین زانیارییەكان ٩ هاووڵاتیی بریندار بوون.
سەرچاوەكە لەزاری یەكێك لەو هاووڵاتیانەوە رایگەیاندبوو، ئێمە كاتێك دەمانویست بچینە خاكی ئێران لەلایەن هێزە نیزامییەكانی رێژیمی ئێرانەوە پێشمان پێگێرا و لەكاتی گەڕانەوەمان بۆ خاكی ئەفغانستان دراینە بەر دەستڕێژ.
ئەو هاووڵاتییە ئاشكراشی كردبوو، كاتێك كە هێزە نیزامییەكانی رێژیمی ئێران تەقەیان لێكردوون، لەناو خاكی ئەفغانستاندا بوون.