کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە لە دەسبەسەرگەی ئیتلاعات ئازاد کرا

14:06 - 22 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: محەممەدی عەزیزی هاوولاتیی کوردی خەڵکی سەقز بە بارمتەی ٨٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەیەکی کاتی لە دەسبەسەرگەی ئازاد کرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ محەممەد عەزیزی کوڕی جەلال هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی کوردی خەڵکی گوندی دەرەزیارەتی خوارووی ناوچەی \'\'سەرشیو\'\'ی سەربە شارستانی سەقز، بە شێوەی کاتی لە دەسبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیم آزاد کرا.
ئەم هاووڵاتییە کوردە لە سەرەتای مانگی رێبەندانی ئەمساڵ (١٣٩٢) بە تۆمەتی \'\'هاوکاریی حیزبێکی ئۆپۆزسیۆنی رێژیمی ئێران\'\' دەسبەسەر کرابوو، پاش تێپەڕکردنی زیاتر لە دوو حەوتە لە دەسبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران بە دانانی بارمتەی ٨٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەو هاووڵاتییە کوردە هەتا ئێستا حوکم نەدراوە و بڕیارە دواتر دادگایی بکرێت.