کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد لە سنه لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

12:38 - 13 سەرماوەز 2713

کورستان میدیا: دوو حەفتە پێش ئێستا هاووڵاتییەکی کورد کە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو، هەنووکە لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
کەمپەینی بەرگری لە زیندانییانی سیاسی و مەدەنی بڵاوی کردەوە، فەرزاد حاجی میرزایی کوڕی عەبدوڵڵا، هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ئاوایی \'\'باورێز\'\'ی سەربە شاری سنه، دوو حەفتە پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە و هەتا ئێستاش هیچ پێوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا نەبووە.
حاجی میرزایی لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر و راپێچی شوێنێکی نادیار کراوە.
بەپێی ئاماری کوردستان میدیا، لە سەرەتای مانگی خەزەڵوەرەوە هەتا ئێستا ٢٣ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.