کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کرا

18:27 - 4 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی گوندی \'\'بندۆڵ\'\'ی ناوچەی هەورامان سەربە شارستانی سەوڵاوا، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شاهۆ ئەحمەدی کوڕی محەممەد تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی گوندی \'\'بندۆڵ\'\'ی سەربە شارستانی سەوڵاوا، رۆژی چوارشەممەی حەفتەی رابردوو رێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەی ١٣٩٢ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکای ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەو هاووڵاتییە هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەر کران و شوێنی راگیرانی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە، بەڵام گومانی ئەوە دەکرێ بەهۆکاری ئەمنیەتی دەسبەسەر کرابێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: شاهۆ ماوەیەک پێش ئێستا به مەبەستی کرێکاری رووی لە هەرێمی کوردستان کردبوو کە پاش گەڕانەوە لە ماڵەکەی خۆیاندا لە ئاوایی بندۆڵ دەسبەسەر و هەتا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە\'\'.
بەپێی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٥٤١ هاووڵاتیی کورد دەسبەسەر کراون.