کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمەوە پاش پشکنینی ماڵەکەی و لێدانی، دەسبەسەر کرا.
کەمپەینی بەرگری لە زیندانییانی سیاسی و مەدەنی بڵاوی کردەوە، هاووڵاتییکەی کوردی خەڵکی دیواندەرە بەناوی \'\'ئەنوەر قورەیشی\'\' تەمەن ٤٨ ساڵ، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٨ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی ئەم سەرچاوەیە، هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران وێڕای پشکنینی ماڵی ئەنوەر قورەیشی، ناوبراویان داوەتە بەر لێدان و کوتان و دواتر دەسبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار رایانگواستووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی راگیرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ئاماری کوردستان میدیا، لە مانگی سەرماوەزدا ٧ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.