کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد لەگەڵ منداڵە ساواکەی لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کرا

16:29 - 16 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەقز هاوڕێ لەگەڵ منداڵە ٦ ساڵەکەی لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کرا.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری سەقز هاووڵاتییەکی کوردیان کە ناوی ئاشکرا نەبووە، کاتژمێر ١٠ی سەرلە بەیانیی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٣ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی، پاش لێدان و کوتانێکی زۆر لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە.
شایەتحاڵێک بە \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: ئەو رووداوە لە گوندی \'\'باشماخ\'\'ی ناوچەی \'\'تیلەکۆ\'\'ی سەقز هاتووەتە ئاراوە و هێزە ئینتزامییەکان پاش لێدان و کوتانی ئەو هاووڵاتییە کوردە کەلوپەلەکەشیان زەوت کردووە.
ئەو شایەتحاڵە لە درێژەدا وتی: هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەکی کتوپڕ و لەناکاو هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و لە کاتێکدا کە تەنیا منداڵە ٦ ساڵانەکەی لە ماڵدا بووە، داویانەتە بەر لێدان و کوتان و بە توندی برینداریان کردووە و بوونەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی ئەو منداڵە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، منداڵە ٦ ساڵەکەی ئەو هاووڵەتییە کوردەش لەلایەن هێزەکانەوە دەسبەسەر کراوە.