کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی دێولان دەسبەسەر کرا

13:39 - 23 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: مامۆستایەکی قوتابخانەکانی شاری دێولان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی بڵاوی کردەوە، رێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیم لە شاری دێولان رژاونەتە نێو ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی \'\'حیشمەت مەتاحی\'\' و پاش پشکنینی ماڵەکەی، دەسبەسەریان کردووە.
ماڵی حیشمەت مەتاحی کە مامۆستای زمانی ئینگلیزیی قوتابخانەکانی شاری دێولان بووە، بە بێ مۆڵەت یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمەوە پشکنێنراوە و پاش دەسبەسەرکران تێکڕای کەلوپەلە تاکەکەسییەکانی ناوبراویشیان زەوت کردووە.
بەپێی ئاماری کوردستان میدیا، لە سەرەتای مانگی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا، ١٥ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کراون.