کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کوردی شاری نەغەدە لە بەنداوی \'\'حەسەن لیان\'\'دا خنكا

20:19 - 24 سەرماوەز 2713

كوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی شاری نەغەدە بەناوی \'\'رەزا\'\' تەمەن ٣٠ ساڵ، لە بەنداوی \'\'حەسەن لیان\'\'ی ئەو شارەدا خنكا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە كوردستان میدیا، ئەو هاووڵاتییە بە مەبەستی ماسیگرتن بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی خۆی دەستی دابۆیە ئەم کارە و لە ئەنجامدا تووشی ئەو رووداوە هاتووە.
رەزا کە پێرسۆنێلی شیلاتی شاری نەغەدە بووە، پاش ئەوەی کە بەهۆیەکی ناڕوون لە نێو ئاوەکە دەکەوێ، گیانی لە دەست داوە.
تەرمی ئەو هاووڵاتییە پاش دۆزینەوەی لە بەنداوەکەدا، رەوانەی پزیشکی یاسایی ئەو شاره کراوە.
لە هاوینی رابردووی ئەمساڵدا \'\'ئەمین دڵشاد\'\' تەمەن ١٠ ساڵ و کوری حاسڵ، خەڵکی شاری نەغەدە لە بەنداوی \'\'حەسەن لیان\'\'دا خنكا.