![](/weney-mallperr/9114.jpg)
کوردستان میدیا: دادگای فێدڕاڵی ئەمریکا هاووڵاتییەکی ئەمریکایی دانیشتووی ئەیالاتی مریلەندی، بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییەکان کە لەلایەن ئەو وڵاتەوە دژی رێژیمی ئێران پەسند کراون، سزا دا.
رادیۆ فەردا لە زاری هەواڵدەریی \'\'ئاسۆشێتدپرێس\'\'ەوە بڵاوی کردەوە، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، دادگای فێدراڵی ئەمریکا هاووڵاتییەکی ئەو وڵاتەی بە تاوانی پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییەکان کە لەلایەن ئەمریکا دژی رێژیمی ئێران پەسند کراون، سزا دا.
ئەو هاووڵاتییە ئەمریکایییە، بەهۆی هەناردەکردنی کەلوپەلە پیشەیییەکان بۆ ئێران، سزا دراوە.
ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە ئەمریکایییە، عەلی سابوونجی تەمەن ٣٤ ساڵە راگەیەنراوە و لەلایەن دادگای فێدراڵی ئەمریکاوە بە تاوانی هەناردەکردنی کەلوپەلە پیشەیییەکان کەلە پیشەی نەوت و گازی ئێران وەکوو، فیلتێری پۆڵای دژە ژەنگ، پۆمپە ئاوییەکان، کەرستەی پێوانی جەریانی ئاو، رۆژنە و کەرستەی پیشەییەکانی دیکە کەڵکیان لێ وەردەگیردرێ، تاوانبار کراوە.
ئەو هاووڵاتییە ئەمریکایییە، بە هاریکاری دوو هاووڵاتیی ئێرانی دیکە گەمارۆ ئابوورییەکان کە بە دژی رێژیمی ئێران پەسند کراون، پێشل کردووە.
سابوونچی بە تاوانی پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییەکانی دژی رێژیمی ئێران، لانیکەم بە ٢٠ ساڵ زیندان سزا دراوە.