کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەكی سەڵماسی لەلایەن چەكدارێكی سپای پاسدارنی رێژیمەوە گیانی لێ‌ئەستێنرا

15:22 - 2 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: چەكدارێکی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەبێ‌هیچ هۆكارێك تەقەی لە هاووڵاتییەكی وەرزێری ناوچەی سەڵماس كرد و لەئەنجامدا گیانی لێ‌ئەستاندووە.
كەماڵ عەبدوڵڵاهی تەمەن ٧٢ساڵ لەكاتی گەڕانەوەی لە سەر مووچە و مەزراکەی بۆ ماڵەوە لەلایەن ن. ئا تەقەی لێكراوە و گیانی لەدەست داوە.
لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی هرانا بڵاوی كردەوە، ئەو كەسەی كە لە كوشتنی ئەو هاووڵاتییەدا دەستی هەبووە ئامۆزای نوێنەری شارستانی سەڵماس لە مەجلیسی رێژیمی ئێرانە.
هێزە نیزامییەكانی رێژیمی ئێران بەبەردەوامی زەخت و گوشارییان خستۆتە سەر دانیشتوانی ناوچە سنوورییەكانی كوردستان و زۆر جاریش بەبێ‌هۆ دەیانكووژن.

چەند رۆژ لەمەوبەریش لەناوچە سنوورییەكانی سەڵماس و ماكۆ دوو هاووڵاتیی مەدەنیی كورد بە تەقەی هێزە چەكدارەكانی رێژیم ببوونە قوربانی.