کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەكی كوردستانی رۆژهەڵات لەسلێمانی بەدەستڕێژی چەك كوژرا+وێنە

23:14 - 8 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: مەنسوور عەنایەتی خەڵكی كوردستانی رۆژهەڵات و دانیشتووی وڵاتی دانمارك بەدەسترێژی چەك لەشاری سلێمانی كوژرا.

مەنسوور عەنایەتی لەكاتێكدا كە بۆ جێبەجێ کردنی‌هێندێ‌كاری خۆی سەردانی هەرێمی كوردستانی كردبوو، رۆژی سێ‌شەممە رێكەوتی ٧ی جۆزەردان لەنزیك دادگای كۆن و مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی تەقەی لێكرا و لەئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.

4919.jpg
مەنسوور عەنایەتی

سایتی سبەی بڵاوی کردەوە، پۆلیسی شاری سلێمانی بكوژی مەنسووری دەسبەسەر كردووە و هەتا ئێستا لێكۆڵینەوەكان لەهۆكاری كوشتنی ئەو هاووڵاتییە كوردە بەردەوامە.

مەنسوور عەنایەتی تەمەن٥٦ساڵ، دانیشتووی شاری ئاڵبورگی دانمارك بوو.