کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزە نیزامییەكان داوای چۆلكردنی ئاوایی \"قوڵقوڵە\"ی سەر بە مەریوانیان كردووە

16:21 - 23 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: هێزە نیزامییەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە دانیشتوانی ئاوایی قوڵقوڵەی سەر بە مەریوانیان راگەیاندووە، دەبێ‌ئەو ئاواییە چۆل بكەن.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەدرێژەی گوشاری رێژیمی ئێران بۆ چۆل كردنی ئاواییەكانی سەر بە شاری مەریوان بە دانیشتوانی ئاوایی قوڵقوڵە راگەیاندراوە، دەبێ هەرچی زووتر ئەو گوندە بەجێ‌بهێڵن.
لەو پێوەندییەدا رۆژی هەینی رێكەوتی ٢٠‌ی بانەمەڕ بەرپرسانی پاسگای سنووری قوڵقوڵە لە كاتی نوێژی هەنیدا بە دانیشتوانی ئەو ئاواییەیان وتووە، دوایین موڵەت و دەرفەتان پێدەدرێ‌كە ئەو گوندە بەجێ‌بێڵن.
یەكێك لە دانیشتوانی ئاوایی قوڵقوڵە بە ماڵپەڕی كوردستان میدیای راگەیاند، رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەمەبەستی دامەزراندنی بنكەی نیزامی و ناوچەی مەرزبانی ئەو گوندە چۆل دەكات.

ئەو هاووڵاتییە وتیشی: رێژیمی ئێران پێی راگەیاندوون دەتوانن بۆ ژیان كردن بچنە دەشتی بێلوو لە مەریوان.
پێشتریش بە دانیشتوانی ئاوایەكی سەر بە بەخشی خاومیرا راگەیاندرابوو كە دەبێ‌گوندەكەیان چۆل بكەن.