کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزە ئینتزامییەكان لەناوچەی سنە دەستیان بە كۆكردنەوەی ماهوارەی هاووڵاتیان كرد

22:21 - 4 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: لەئاوایی هوویەی سەر بەناوچەی ژاوەرۆی سنە ژمارەیەك لەماهوارەی هاووڵاتیان لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە دەستی بەسەردا گیرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، هێزە ئینتزامییەكانی رێژیمی ئێران بێ‌ئاگادار كردنەوەی خاوەن ماڵەكان چوونەتە سەربان و دەستیان بەسەر دیشی ماهوارەكاندا گرتووە.
ئەو هێزانە هاوكات لەگەڵ زەوت كردنی دیشی ماهوارەكان سەتەلایتەكانیشان لەگەڵ خۆیان بردووە.
هێزەكانی رێژیم وێڕای هەڕەشە لەخەڵكی ئاوایی هوویە پێشیان راگەیاندوون، ئەگەر بێت و جارێكی‌تر دیشی ماهوارە دابمەزرێنەوە، لەگەڵ سزا بەرەوڕوو دەبنەوە.
هێزە ئینتزامییەكان بەبەردەوامی لەكوردستان دەستیان بەكۆكردنەوەی ماهوارە كردووە و جێگای سەرنجی ئەو پرسە لێرەدایە كە دوای زەوت كردنی ماهوارەی هاووڵاتیان ، زۆر جاریش لەگەڵ سزا بەرەوڕوو دەبنەوە.