کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزە ئینتزامییەکان، کۆمەڵێک لە کەلوپەلی ماڵی هاووڵاتییەکیان زەوت کرد

16:01 - 15 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێران لە شاری پاوە درگای ماڵی هاووڵاتییەکیان شکاند وێڕای پشکنین، کۆمەڵێک لە کەلوپەلی ئەو هاووڵاتییەیان زەوت کرد.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ ‌هێزەکانی ئیدارەی \'\'کاڵا قاچاخ\'\'ی سەربە هێزی ئینتزامیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری پاوە، کاتژمێر ٥ی سەرلە ئێوارەی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٤ رێبەندان هێرشیان کردووەتە سەر گوندی \'\'کۆمەدەرە\'\' و وێڕای هەوڵدان بۆ دروست‌کردنی کەشێکی تۆقێنەر، قوفڵی درگای هاوووڵاتییەکیان بەناوی \'\'پەیام محیەدین زادە\'\' شکاندووە و ماڵی ناوبراویان پشکنیوە.
هێزەکانی رێژیم لە کاتێکدا هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کە هیچ کەس لە ماڵەوە نەبووە بە بیانووی \'\'راگرتنی کەلوپەلی قاچاخ\'\' ماڵەکەیان پشکنیوە.
هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە کاتی ئەو هێرشەدا هەڕەشەیان لە هاووڵاتییان کردووە و ئیزنی نزیک بوونەوەیەی هاوڵاتییانیان نەداوە.
لەو هێرشەی هێزەکانی ئیدارەی \'\'کاڵا قاچاخ\'\'دا کۆمەڵێک لە کەلوپەلی ئەو هاووڵاتییە زەوت کراوە.

گوندی \'\'کۆمەدەرە\'\' لە ١٧ کیلۆمیتەیی شاری پاوە هەڵکەوتووە.