![](/weney-mallperr/8121.jpg)
کوردستان میدیا: هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیم لە گوندی نمنجی سەربە شارستانی پیرانشار، هێرشان کردە سەر بنەماڵەی هاووڵاتییەکی کورد و وێڕای پشکنین ماڵ و بێحورمەتی کردن، ئەندامانی ئەو بنەماڵەیان دایە بەر لێدان.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە حەوتووی رابردوودا هێزە ئەمنیەتی و لیباس شەخسییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی شارستانی پیرانشار بە دروست کردنی فەزایەکی تۆقێنەر و هێرش کردن بۆسەر بنەماڵەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \'\'ئەحمەد سوڵتان\'\' لە گوندی نمنج، دوای پشکنینی ماڵەکەی، بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان داوەتە بەر لێدان و بێ حورمەتیان پێ کردوون.
پێشتریش \'\'سیامەند سوڵتان\'\' کوڕی \'\'ئەحمەد\'\' لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەرەکانی رێژیمی ئێران دەسبەسەر کرابوو.
بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیم بە شێوەیەکی دڕندانە و بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی هێرشیان کردووەتە سەر ئەو بنەماڵەیە و بێ حورمەتییان پێ کردوون.