کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەكانی رێژیم دانیشتوانی ئاواییەكی سەردەشتیان دایە بەر دەستڕێژی

23:18 - 28 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: هێزە چەكدارەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەسەردەشت بە بیانووی كەلوپەلی قاچاغ دانیشتوانی ئاوایی بێژوێ‌ یان دایە بەردەستڕێژی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێكەوتی ٢٧ی بانەمەڕ ژمارەیەك لەچەكدراەكانی رێژیمی ئێران وێڕای بێ‌رێزی كردن بە دانیشتوانی ئاوایی بێژوێ‌، تەقەشیان لێكردوون.

ئەو هێزانە بەدانیشتوانی ئاوایێ‌ بێژوێ‌ یان وتووە ئەگەر لەپێوەندیی دەسبەسەر كردنی كۆڵبەرانی سەرسنووردا یارمەتیان نەكەن، لەگەڵ لێدان و ئەشكەنجە بەرەوڕوو دەبنەوە.

تەقەی هێزەكانی رێژیم ترس و دڵەڕاوكێی خستۆتە ناو دڵی منداڵانی ئاواییەكە و بە وتەی هاووڵاتیان بێ‌ ئەوەی كە هیچ كەسێك قسە بكات ئەو هێزانە دەستیان بەتەقە كرد.

بەپێی دوایین زانیارییەكان دوابەدوای تەقەی هێزەكانی رێژیم خەڵكی ئاوایی بێژوێ‌ بەژن و پیاوەوە بەرنگاریان بوونەتەوە و لەئاواییەكە وەدەریان ناون.