![](/weney-mallperr/4817.jpg)
كوردستان میدیا: ژمارەیەك لەفەرماندە و جێگر و بەرپرسانی عەقیدەتی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران داوایان لەدانیشتوانی ئاوایی نێ كردووە كە هاوكاریی ئەو ناوەندە ئەمنیەتییە بكەن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ژمارەیەك لەلێپرسراوانی عەقیدەتی سپای پاسدارانی رێژیم لەگەڵ شۆرا و دێهیار و ریش سپییەكانی ئاوایی نێ كۆبوونەتەوە و داواییان لێ كردوون كە لاوەكانی ئەو گوندە هان بدەن هەتا لەبەسیجدا ناونووسی بكەن.
ئەو لێپرسراوانە وێڕای دانی هێندێ بەڵێنی بێبنەما لەپێوەندیی خزمەتگوزارییان بەئاوایی نێ وتووشیانە: ئەگەر لاوەكان لەبەسیجدا ناونووسی بكەن، دەتوانن ماوەی خزمەتی سەربازییان هەر لە گوندەكەی خۆیاندا تێپەڕ بكەن.
بەوتەی دانیشتوویەكی ئاوایی نێ، لەو كۆبوونەوەیەی فەرماندە و لێپرسراونی رێژیمدا ژمارەیەكی كەم لەدانیشتوانی ئاواییەکە بەشدار بوون و ئەو رێژەیەش وڵامی نایان بە لێپرسراوانی رێژیم داوەتەوە.