کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٨٠٠ هەزار منداڵ لە ئێران، بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن

17:23 - 10 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: وڵاتی ئێران لەبواری چۆنیەتیی خواردن و خۆراکەوە لە نێو ریزبەندیی وڵاتانی جیهاندا پلەی ٨٠ی هەیە.

رێکخراوی (FAO) کە تایبەتە بە خورادن و خۆراک لە ئاستی جیهاندا، لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، هەنووکە ٨٨٠ ملوێن کەس لە جیهاندا خۆراکی پێویستیان نییە و ساڵانە ٢،٦ میلیۆن منداڵی تەمەن ژێر پێنج ساڵ بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست دەدەن.

ئامارەکان دەرخەری ئەوەن کە رێژەی ئەو منداڵانەی بەهۆی بەدخۆراکییەوە گیانیان لە دەست دەدەن، کۆی گشتیی یەک لەسەر سێی منداڵانی جیهانە.

راپۆرتە نافەرمییەکان باس لەوە دەکەن کە هەنووکە ٨٠٠ هەزار منداڵی ئێرانی تووشی بەدخۆراکی بوونە.

بەپێی پۆلێنبەندی جیهانی، ئێران لە بواری چۆنیەتیی خۆراک و خواردنەوە لە نێوان ١٢٥ وڵاتی جیهاندا لە پلەی ٨٠دا جێی گرتووە.

قەیرانی ئابووری، کەم داهاتی بنەماڵەکان، چوونەسەری رێژەی بێکاری و هەڵاوسانی ئابووری، بوونەتە هۆی ئەوەیکە بەرنامەی خواردنی بنەماڵە ئێرانییەکان کەم‌وکۆڕ بێت و هاووڵاتییان و بەتایبەتی منداڵان تووشی بەدخۆراکی ببن.