کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەورە تریشقە گیانی هاووڵاتییەكی بۆكانی گرت

18:20 - 7 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی ئاوایی وشتەپەی سەر بە بۆكان بە هۆی بەركەوتنی هەورە تریشقەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەبووبكر ئەحمەدیان خەڵكی ئاوایی وشتەپە بە هۆی بەركەوتنی هەورە تریشقە گیانی لەدەست دا.
ئەو هاووڵاتییە كوردە لەكاتی كەڵك وەرگرتن لە موبایلەكەی ئەو رووداوە رووی داوە و هەورە تریشقەكە بەشێك لەجەستەی سووتاندبوو.
لەلایەكی دیكەوە رێكەوتی ٢٣ی بانەمەڕ كچێكی تەمەن ١٥ساڵ و خەڵكی ئاوایی سلسلەی سەر بە شاری دێگولانیش بە هۆی بەركەوتنی هەورە تریشقە گیانی لەدەست دابوو.

ئەو كچە تەمەن ١٥ساڵەیە بەمەبەستی لەوەڕاندنی مەڕ وماڵات چووبۆوە بەرزاییەكانی ئاوایی سلسلە و لەئەنجامدا تووشی ئەو رووداوە بووە.