کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی هاوکاریی حیزبە کوردستانییەکان لە بریتانیا، لەگەڵ شاندێکی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شاندێکی کۆمیتەی هاوکاریی حیزبە کوردستانییەکان ــ بریتانیا سەردانی ناوەندی دەرەوەی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان کرد و لەلایەن شاندێکی ئەوە ناوەندەوە بە سەرپەرستیی \'\'شاناز ئیبراهیم ئەحمەد\'\' بەرپرسی ناوەندی دەرەوەی یەکیەتی پێشوازیی لێکرا.
پشتیوانیی دووبارەی حیزبەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوایین رووداو و ئاڵۆگۆڕەکان و پرسینی هەواڵی تەندروستیی جەلال تاڵەبانی سەرکۆماری عیراقی فیدراڵ، لە گرینگترین تەوەرەکانی ئەو دیدارە بوون.
چالاکی و کەموکۆڕییەکانی کۆمیتەی هاوکاریی حیزبە کوردستانییەکان لە بریتانیا لەم بارودۆخەی ئێستای کوردستاندا و دۆزینەوەی رێگا چارەیەک بۆ چالاکتر کردنی ئەو کۆمیتەیە، بەشێکی دیکە لە قسە و باسەکانی ئەو کۆبوونەوەی پێکهێنابوو.