کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات سەبارەت بە کۆچی دوایی خاتوو شۆعلە عەلی هاوسەری نەوشیراون مستەفا ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان، بەشدارییان لە کۆڕی پرسەی خوالێخۆشبوودا کرد.
دوانیوەڕۆی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی کەریم پەرویزی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات، لە پرسەی خوالێخۆشبوو شۆعلە عەلی هاوسەری نەوشیروان مستەفائەمیندا بەشداریی کرد و هاوخەمیی حیزبی دێموکراتیان پێڕاگەیاندن.
هەروەها ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتیکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستیی تاهیر مەحموودی نوێنەری حیزبی دێموکرات لە شاری سلیمانی، بەشدارییان لە یەکەم ڕۆژی پرسەی خاتوو شۆعلە عەلیدا کرد و نامەی هاوخەمیی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتیان بە بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان گەیاند.