کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دێموکراتی کوردستانی لە سلێمانی کرد

18:58 - 18 جۆزەردان 2716

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستی محەممەدنەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دێموکراتی کوردستانی لە پارێزگای سلێمانی کرد.

ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ١٨ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران، بە سەرپەرستیی محەممەدنەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران، لە شاری سلێمانی سەردانیشێخ ئەدهەم بارزانی بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دێموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی کرد.

لەو سەردانەدا سەرەتا قادری وێڕای پیرۆزبایی لە شێخ ئەدهەم وەک بەرپرسی نوێی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی، هیوای سەرکەوتنی بۆ بە ئاوات خواست و پاشان لێکدانەوەیەکی سیاسی لەسەر باردۆخی ناوچەکە و کوردستان کرد.

لە بەرانبەردا، شێخ ئەدهەم بارزانی وێڕای سپاس لە هەیئەتی حیزبی دێموکرات و ڕێز و حورمەت بۆ مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دەوری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە مێژووی پڕ سەروەریی زیاتر لە ۷٠ ساڵ لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان بەرز نرخاند و وێرای سپاس لە هەڵوێستەکانی حیزبی دێموکرات، ئامادەیی خۆیانی بۆ هەر هاوکارییەکی حیزب لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ڕاگەیاند.

15211.jpg

15212.jpg