کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە ٥٩ـەمین ساڵیادی دامەزردانی PDK-Sدا بەشداری کرد

22:44 - 26 جۆزەردان 2716

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ٥٩ـەمین ساڵیادی دامەزردانی PDK-Sدا لە هەولێر، بەشداری کرد.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی محەممەدساڵح قادری بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری هەولێر، بەشداری لە ٥٩ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دێموکراتی کوردستان – سوریەدا (PDK-S) کرد.

هەیئەتی حیزبی دێموکرات لە لایەن سعود مەلا سکرتێری پارتی دێموکراتی کوردستان ـ سووریە و هاورێیانی سەرکردایەتیان پێشوازییان لێکرا و نوێنەری حیزبی دێموکرات پەیامی پیرۆزبایی حیزبی دێموکراتی بە ڕێبەرایەتی PDK-S گەیاند.

لە میانەی ئەو مەراسمەدا نوێنەری حیزبی دێموکرات لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانی حیزبەکانی کوردستان چاوپێکەوتنی کرد.

15314.JPG