کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات لە شاری سلێمانی سەردانی پارتی پێشڤەڕۆی کورد لە سووریەی کرد

19:39 - 19 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات لە سەردان بۆ پارتی دێموکراتی پێشڤەڕۆی کورد لە سووریە ڕەوشی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوایان تاوتوێ کرد.

رۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی بە سەرپەرەستییتاهیر مەحموودی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات، سەردانی حەمید دەروێش سکرتێری پارتی دێموکراتی پێشڤەڕۆی کورد لە سووریەیان کرد.

لەو دیدارەدا، باس لە ڕەوشی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و ئەو هەڕەشە و مەترسیانە کە ڕووی لە خەباتی ئەو دوو بەشەی کوردستانە کەوتنە بەرباس.

نوێنەری حیزبی دێموکرات وێرای ئاماژە، بە بارودۆخی حیزبی دێموکرات، بە سەرنجەوە ڕا و بۆچوونەکانی حەمید دەروێشی وەرگرت.

border=0