![](/weney-mallperr/7655.jpg)
کوردستان میدیا: بەپێی ئامارەکانی پزشکیی یاسایی، بە هۆی سووتان و برقگرتوووییەوە لە ماوەی ٨ مانگی یەکەمی ئەمسالدا ٤٩ هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە گیانیان لە دەست داوە.
بەپێی راپۆرتی مالپەڕی کوردستان میدیا و بە پشت بەستن بە ئامارەکانی پزشکیی یاسایی پارێزگای ئورمیە، لە ٨ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ١١ کەس بە هۆی رووداوی بەرقگرتوویی و ٣٨ کەسی دیکەش بە هۆی سووتانەوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە لە نێوان ١١ هاووڵاتی کە بە هۆی رووداوی بەرقگرتوویی گیانیان لە دەست داوە، ٩ کەس پیاو و ٢ کەسی دیکەیش ژن بوونە.
ئامارەکانی پزشکیی یاسایی دەرخەری ئەوەن کە لە نێوان ٣٨ هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە کە بە هۆی رووداوی سووتانەوە گیانیان لە دەست داوە، ٢٩ کەسیان پیاو و ٩ کەسی دیکەیش ژن بوون.
هەر لەم پێوەندییەدا، لە ماوەی ٦ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٢٧ هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە بە هۆی گازگرتوویی و سووتانەوە گیانیان لە دەست دابوو.
ساڵانە دەیان هاووڵاتیی کورد بە هۆی کەڵک وەرگرتن لە کەرستەی ناستانداردی گازی تووشی گازگرتوویی دەبن و گیانیان لە دەست دەدەن.
هەروەها لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، خۆ کوژی لە ناوچە کوردنشینەکان لە رێگای خۆسووتاندنەوە رووی زیادی بوون کردووە و ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاماری سووتان.