کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئورمیە/ پێویستیی ٦٠٠ گوند بە ئیمەن‌سازی و گواستنەوە

15:15 - 29 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: به هۆی رووداوە سروشتییەکان و مەترسیی ئەو رووداوانە بۆ دانیشتوانی گوندەکانی پارێزگای ئورمیە، هەنووکە زیاتر لە ٦٠٠ گوند پێوستیان بە ئیمەن‌ سازی و گواستەنەوە هەیە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان، ٦٠٠ گوند لە پارێزگای ئورمیە پێویستیان بە ئیمەن‌ سازی و گواستنەوە هەیە و دانیشتوانی ئەو گوندانە بە هۆی رووداوە سروشتییەکان لەژێر مەترسیی جیددی دان.

بەرپرسێکی رێژیم لەو پارێزگایە لەوبارەیەوە جەختی کردەوە کە ئەو گوندانە پێویستیان بە ئیمەن‌ سازی هەیە و هەنووکە ٦٠٠ گوند بە هەڵکەوتنیان لە پشت ئاوبەندەکان، سەرەوژێری توند، شوێنی لافاوەکان، رۆچوونی زەوی و کێو پێویستیان بە ئیمەنی و تەنانەت گواستنەوە هەیە.

سەرەڕای ئەوەی کە دانیشتوانی ئەو گوندانە لە ژێر مەترسیدان و بەرپرسانی رێژیمیش دانیان بەوەدا ناوە، بەڵام هیچ هەوڵێک لەلایەن بەرپرسانی رێژیمەوە بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە لە پێش ناگیردرێت.

بە پێی راپۆرتەکان هەروەها، ٧٦٠ گوندی پارێزگای ئورمیە مەترسی بوومەلەرزەیان لەسەرە، بەڵام هیچ هەوڵێک لەلایەن بنکە پێوەندیدارەکانی رێژیمی ئێرانەوە بۆ دابین‌کردنی پێوەری ئیمەنیی ئەو گوندانە ئەنجام نەدراوە.

بە پێێ ئەو ئامارانەی کە پێشتر بلاو بوونەتەوە، ٢ هەزار و ٧٩٣ گوندی ئەو پارێزگایە لەژێر هەڕەشەری رووداوە سروشتییەکان دانە و لە ئەگەری رووداوێکی سروشتی کارەساتی مرۆیی روو دەدات.

هەروەها لە ٥٧١ گوندی ئەو پارێزگایە کە مەترسیی جیدیی لافاویان لەسەرە تەنیا ٨٠ گوند پارێزراون.

لەماوەی ٦ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٦٨ حاڵەت رووداوی سروشتی و لەوان ١٨ حاڵەت بەفر و رنوو، ٢٥ حاڵەت لافاو، ٢٣ حاڵەت رووداوی ناو دەریا و ٢ حاڵەت هەورەتریشقە لە پارێزگای ئورمیە رووی داوە.

بەرزبوونەوەی رووداوە سروشتییەکان لە پارێزگای ئورمیە لە حاڵێکدایە کە ٢ هەزار و ٣٣١ گوندی ئەو پارێزگایە مەترسیی رووداوە سروشتییەکان و لافاویان لەسەرە.

نەبوونی پێوەری ئیمەنی لە گوندەکانی کوردستان و پرتووکاو بوونی چۆنیەتی پێوەندی گوزەر و رێڕەوکانی گوند(بافت روستایی ) بووەتە هۆی ئەوەیکە بە کەمترین رێژەی رووداوی سروشتی ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ناوچەکانی کوردستان ئاوارە بن.

دابین نەکردنی بوودجە‌ی پێویست لەلایەن رێژیمی ئێران تەرخان کردنی بۆ دابین کردنی پێوەری ئیمەنی گوندەکانی پاڕێزگاکانی کوردستانی ئێران کە مەترسیی رووداوە سرووشتییەکان لە لەسەرە دەبێتە هۆی ئەویکە زیانیان پێ بگات و ئەمەش نیگەرانیی جیدی هاووڵاتییانی لێ کەوتووەتەوە.