کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كوژرانی مامۆستایەكی بۆكانی لەكاتی پێشوازی كردن لە ئەحمەدی نژاد‌

22:32 - 15 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەئەنجامی وەرگەڕانی ماشێنێك كە سەرنشینەكانی بەمەبەستی پێشوازی دەیانهەویست بچنە شاری ورمێ‌، مامۆستایەكی كورد گیانی لەدەست دا.


ماڵپەڕی ژیان بڵاوی كردەوە، كۆمەڵێك لەهاووڵاتیان كە بەمەبەستی پێشوازیی كردن لەسەركۆماریی رێژیمی ئێران دەیانهەویست بچنە شاری ورمێ‌، تووشی رووداوی هاتووچۆ بوونە و لەئەنجامدا كەسێك كوژرا و ژمارەیەك هاووڵاتیی دیكەش بەتوندی بریندار بوون.
ئەو رووداوە لەیەك كیلۆمیتری بنكەی پۆلیسی هاتوچۆی ورمێ‌ـ مەهاباد و لەنزیك ئاوایی جەبەل كەندی رووی داوە.
ئەو ئوتووبووسە هەڵگری كەسانێك بووە كە لەسەر بڕیاری پارێزگاریی ورمێ‌پێویست بووە پێشوازیی لەئەحمەدی نژاد بكەن.
سەرلەبەیانی رێكەوتی 15‌ی بانەمەڕ سەركۆماریی رێژیمی ئێران سەردانی بۆ پارێزگای ورمێ‌دەست پێكرد و لەو پێوەندییەدا ناوەندە پێوەندیدارەكانی رێژیم بەزۆرەملێ‌بەهاووڵاتیان و كارمەند و تاكسیدارانیان وتووە كە دەبێ‌پێشوازیی لەئەحمەدی نژاد بكەن.
هەر لەو پێوەندییەدا سەندێكای تاكسیداران و رێكخراوی چاوەدێری بەسەر تاكسییەكانی شاری مەهاباد و دەورووبەریی، ژمارەیەك تراكتی پێوەندیدار بەسەردانی ئەحمەدی نژادییان بە زۆرەملێ‌بە شۆفێر تاكسییەكان داوە و پێیان وتوون دەبێ‌لە شیشەی ماشێنەكانیانی بدەن.
لەلایەكی دیكەوە و چەند رۆژ لەمەوبەر ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ورمێ لەسەر بڕیاری پارێزگاریی شاری ورمێ‌بەسەرجەم قوتابخانەكانی راگەیاندبوو، كە دەبێ‌لە رۆژی هاتنی سەركۆماری رێژیمدا بەمەبەستی پێشوازی كردن ئامادە بن و لە هەر قوتابخانەیەك چەند كەسێك بۆ ئەو پێشوازی كردنە لەشوێنی دیاریكراوی بێت.