کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وڵاتی \"كویت\" كەلوپەلی خواردەمەنی ئێرانی قەدەغە كرد

22:25 - 22 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: ژمارەیەك لەفرووشگا گەورەكانی كویت چیدیكە كەلوپەلی خواردەمەنی ئێرانی ناکڕن و فرۆشی ئەو كەلوپەلانەیان لەفرووشگاكانیان قەدەغە كرد.

راگەیەنەكانی وڵاتی كویت بڵاویان كردۆتەوە، ئەو قەدەغەكردنەی كەلوپەلانە بە هۆی پشتیوانییەكانی ئێران لەوڵاتی سووریەیە.
٧كۆمپانیای گەورەی كەلوپەلی خواردەمەنیی لەبەیاننامەیەكی هاوبەشدا رایانگەیاندووە، هەنگاوی دیكەی ئەوان لەو پێوەندییەدا دەركردنی هێزی كاری ئێرانی لەو كۆمپانیانەدا دەبێت و ناهێلێن ئەو ئێرانیانە لەكویەتدا بمێنەوە.
نزیك بە ٥٠ هەزار هاووڵاتیی ئێرانی لەكویەت سەرقاڵی كاركردنن و زۆربەیان لەكۆمپانیاكانی خواردەمەنیدا كار دەكەن.
كویەت وڵاتێكی سوننی مەزهەبە و پشتیوانی خۆی لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریە دەربڕیوە و یارمەتییەكانی رێژیمی ئێرانی بە بەشار ئەسەد مەحکووم کردووە.

ژمارەیەك لەشێخە رادیكاڵەكانی ئەو وڵاتە خوازیاری تەیار كردنی ئۆپۆزیسیۆنی سووریە بە چەك و چۆڵی پێشكەوتوون.