کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانانی کورد لە رەکابەرییەکانی تایلەند دوو میداڵیان بەدەست هێنا

15:49 - 3 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: دوو وەرزشوانی کوردی خەڵکی سەقز لە کێبڕکێی ئاسیایی تایلەند دوو میداڵی زێر و زێویان بەدەست هێنا.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە وەرزشییەکان، دوو وەرزشوانی مووتایکاری خەڵکی سەقز بە ناوەکانی کاوە سلێمانی و حوسەین کەرەمی لە کێبڕکێی ئاسیاییەکان کە لە تایلەند بەڕێوەچوو، دوو میداڵیان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد.

کاوە سلێمانی، وەرزشوانی کوردی خەڵکی سەقز بە قورسایی ٦٧ کیلۆگەرەمیدا، بە سەر کەوتن بەسەر رکابەرەکانییدا لە وڵاتانی چین، قەزاقستان و عێراق میداڵی زێڕی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

هەروەها لە رکابەرایەتی ئاسیایی تایلەند، حوسەین کەرەمی وەرزشوانی سەرکەوتووی خەڵکی سەقز، لە کێشی ٧٥ کیلو، میداڵی زێوی بەدەست هێناوە.

وەرزشوانانی کوردی پارێزگا کورد نشینەکانی ئێران، سەرەڕای سیاسەتی هەڵاواردنی رێژیمی ئێران و خۆبواردن لە دابینکردنی ئیمکاناتی پێویست لەلایەن ناوەندە بەرپرسیارەکان، لە کێبڕکێ نێو دەوڵەتییەکان ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردووە و سەرکەوتنی مەزنیان تۆمار کردووە.