کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانانی کورد ٣ میداڵی جیهانییان بەدەست هێنا

18:59 - 11 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: دوو وەرزشوانی کوردی خەڵکی پاوە و مەهاباد لە کێبڕکێی نێودەوڵەتیی رووسیە و مالەزی، ١ میداڵی زێو و ٢ میداڵی برۆنزیان بە دەست هێنا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەری کوردستان میدیا، زەکەریا خالیدی لە کێبرکێی نێودەوڵەتی کاراتەی مالەزی کە بە بەشداری وەرزشوانانی ١٠ وڵاتی جیهان بەڕێوەچوو، دوو میداڵی بەدەست هێنا.

زەکەریا خالیدی، کاراتەکای کوردی خەڵکی گوندی ساتیاری سەربە پاوە، لە کێبرکێی کاراتەی مالەزیدا، میداڵێکی زێو و میداڵێکی برۆنزی بەدەست هێنا.

هەروەها، عەباس پوورحەسەن، کونگ‌فوکاری کوردی خەڵکی مەهاباد لە کێبرکێی جیهانیی رووسیە، پلەی سێهەمی جیهانی و میداڵێکی برۆنزی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

کێبرکێی کونگ‌فوی جیهانیی رووسیە بە بەشداریی وەرزشوانانی ١٢ وڵاتی جۆراوجۆری جیهان لە شاری وارێنژ بەرێوە چوو.