کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانێکی کورد پلەی سێهەمی لە کێبڕکێی پرێس سینەی ئێران بە دەست هێنا

19:46 - 29 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: فەردین دەوڵەتی وەرزشوانی کورد لە كێبڕکێی پرێس سینە لە ئاستی ئێران کە لە شاری رەشت بەڕێوەچوو پلەی سێهەمی بەدەست هێنا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی شنۆ بە ناوی فەردین دەوڵەتی کە لە کێبڕکییەکانی ئاستی ئێراندا لە رشتەی پرێس سینە لە شاری رەشت سەر بە بارێزگای گیلان بەشداری کردبوو توانی پلەی سێهەم بەدەست بێنێت.

دەوڵەتی لە کێبڕکییەکدا کە رۆژی هەینی رێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی کە بە بەشداری سەرجەم یانەکانی پارێزگای ئورمیە لە ساڵۆنی تەختی بەڕێوە چوو توانی میداڵی زێر بەدەست بێنێت و وەکوو نوێنەری ئورمیە لە کێبڕکێیەکانی ئێراندا بەشداری بکات.

وەرزشوانانی کورد لە ٤ پارێزگای کوردستانی رۆژهەڵات سەرەڕای هەموو ئەو کێشە و گرفتانەی کە بەرەوڕوویان دەبێتەوە و رێژیمی ئێران هیچ ئیمکاناتێکی وەرزشیان بۆ دابین ناکات بەردەوام لە کێبڕکییەکانی جیهانی و ئاستی ئێراندا میداڵی رەنگاوڕەنگ بە دەست دێنن.

11844.jpg