کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرگرتنی پارە، قوتابخانەکانی \'\'ئابدانان\'\'یشی گرتەوە

20:06 - 25 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: بەرپرسانی قوتابخانەکانی ئابدانان بە دانی فیشێک بە قوتابییان کە بڕە پارەیەکی تێدا نووسراوە، داوای پارەیان لە بنەماڵەی قوتابییان کردووە و ئەمەش ناڕەزایەتیی بنەماڵەکانی لێکەوتووەتەوە.
هاووڵاتییەکی ئابدانانی بە هەواڵدەرییە نێوخۆیی‌یەکانی وتووە: بەرپرسانی قوتابخانەکانی ئابدانان لەژێر ناوی دانی دیاری بە قوتابخانە بە زۆر داوای پارەیان لە قوتابییان کردووە و لە نامەیەکدا کە پڕە پارەیەکی دیاریکراوی تێدا نووسراوە، داوایان لێکردووەن لەمەڕ شەمەزار نەبوونی منداڵەکانتان لە قوتابخانە، ئەو بڕە پارەیە بە دیاری پێشکەش بە مەدرەسە بکەن.
یەکێک لە دایکانی ئەو قوتابییانە وتوویەتی: خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە کە پێش واریز کردنی پارەی یارانەکان، ئەو داواکارییەکان بۆ بنەماڵەکان ناردووە.
بەڕێوەبەری پەروەردە و بارهێنانی ئابدانان لەو پێوەندییەدا وتوویەتی: بەگوێرەی یاسای ئێران ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی نابێ پارە لە قوتابییان وەربگرێت، بەڵام بەهۆی تەرخان نەکردنی بوودجە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانەوە، بە ناچار بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان ئەو بڕە پارەیە لە بنەماڵەی قوتابییان پارە وەردەگرین.
ئەو بەڕێوەبەرە وتووشیەتی: نووسینی بڕە پارە لە نێو بەرگەی داواکاریی پارە لە بنەماڵەی قوتابییان، دژی یاسایە.