کوردستان میدیا: وەرگەڕانی ماشینێک لە جۆری تراکتۆر لە ناوچەی شنۆ، گیان لە دەستدانی هاووڵاتییەکی لێکەوتەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی گوندی \'\'حەڵبێ\'\' سەربە شارستانی نەغەدە بەناوی \'\'کەریم ئێراندووست\'\' رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، لە کاتی گەڕانەوە لە شاری شنۆ لە سەرالێژیی زینوێی قەڵاتان بە تراکتۆر تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا.
ناوبراو کە شۆفیری تراکتۆرەکە بووە لە سەرالێژیی زینوێی قەڵاتان بە دەندەی خەلاسی سورعەتی هەڵگرتووە و دواتر بەهۆی لە دەستدانی کۆنترۆڵی تراکتۆرەکە تووشی وەرگەڕان بووە و لە ئەنجامدا گیانیان لە دەست داوە.
لەو رووداوەدا کەسێکی دیکەش بەتوندی بریندار بووە.