![](/weney-mallperr/11465.jpg)
کوردستان میدیا: دوو وەزنەبەرداری کوردی خەڵکی ئیلام و کرماشان لە کێبرکێی جامی یانە ئاسیاییەکان کە لە تاشکەند بەڕێوەچوو، ٣ میداڵی زێڕ، ٢ زیو و ١ بۆرۆنزیان بەدەست هێنا.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان، کیانووش رۆستەمی وەزنەبەرداری کوردی خەڵکی شابادی سەر بە پارێزگای کرماشان لە کێشی ٨٥ کیلوگرەم، لە حاڵەتی یەک زەربدا بە هەڵگرتنی وەزنەی ١٥٦ کیلۆگرەمی میداڵی زێڕ و لە حاڵەتی دوو زەربیشدا توانی بە هەڵگرتنی وەزنەی ١٩٠ کیلۆگرەمی پلەی یەکەم و سەرجەم بە هەڵگرتنی ٣٤٦ کیلۆگرەم میداڵی زێڕ بەدەست بێنێت.
![11464.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/11464.jpg)
هەروەها حەمید مەلەکی وەزنەبەرداری کوردی خەڵکی ئیلام لە کێبڕکێی جامی یانە ئاسیاییەکان کە لە تاشکەندی پێتەختی وڵاتی ئۆزبەکستان بەڕێوەچوو، لە کێشی ٧٧ کیلوگرەمدا توانی ٣ میداڵی زیو بەدەست بێنێت.
ئەو وەزنەبەردارە کوردە لە کێبڕکێی تاشکەند لە حاڵەتی یەک زەربدا بە ١٣٨ کیلۆگرەم میداڵی زێو و لە دوو زەرب بە ١٧٢ کیلۆگرەم میداڵی بۆرۆنزی وەرگرت و سەرجەم بە هەڵگرتنی ٣١٠ کیلوگرەم توانی سێهەمین میداڵی زیوی ئەو کێبڕکێ بەدەست بێنێت.
پێشتریش کیانووش رۆستەمی وەزنەبەرداری کوردی خەڵکی کرماشان لە کێبڕکێی جیهانیی وەزنەبەرداری کە لە ئاڵماتی بەڕێوەچوو بە هەڵگرتنی سەرجەم ٣٩١ کیلۆگرەم لە بەشی یەک زەرب و دوو زەربدا، بە شکاندنی رێکوردی جیهانی بە رێژەی ١ کیلوگرەم، دوو میداڵی زێڕی بەدەست هێنا.
هەروهها سیامەند رەحمان وەرزشوانی کوردی خەڵکی شنۆ مانگی رابردووی زایینی لە راپرسیی کومیتەی نێودەوڵەتیی پارائۆلەمپیک وەک باشترین وەزنەبەردار هەڵبژێردرا.
سیامەند رەحمان لە کێبڕکێی وەزنەبەرداریی ئاسیایی ئینچئۆن کە مانگی ئۆکتۆبر لە کۆرەی باشوور بەڕێوەچوو بە هەڵگرتنی قورسایی ٢٨٧ و ٢٩٢ کیلۆگرەمی بۆ سێهەمین جار رێکۆردی جیهانی شکاند و میداڵی زێڕی بە دەستهێنا.

کیانووش روستەمی وەزنەبەرداری کوردی خەڵکی کرماشان