کوردستان میدیا: حاجی سماییلئاغای ئیلخانیزادە، وەزیری ڕێگەوبانی کۆماری کوردستان، لە تەمەنی ١١٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ حاجی سماییل ئیلخانیزادە، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە تەمەنی ١١٤ ساڵیدا و پاش ساڵانێکی دوورودرێژ لە خەبات بۆ ڕزگاریی گەل و نیشتمانەکەی، لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو جگە لە بەرپرسایەتییە گرینگەکەی لە کابینەی کۆماری کوردستاندا، بە یەکێک لە نوسەرانی گۆڤاری نیشتمانیش دەژمێردرێ کە بە نازناوی پشتیوان وتار و بابەتەکانی بڵاو دەکردەوە و هەردەم هاندەری خەڵک و بەتایبەت لاوەکان بووە بۆ فێربوونی خوێندن و نووسین بە زمانی زگماکی.
حاجی سماییل ئیلخانیزادە لە پاش ڕووخانی کۆمار، هەموو تەمەنی پڕ لە شانازیی خۆی تەرخان کردبوو بۆ خەبات لەدژی داگیرکەران و سەرەڕای گوشاری لەڕادەبەدەری کۆماری ئیسلامی، هیچ کات سەری دانەنەواند و هەموو کات وەک کەسایەتییەکی ئازادیخواز و نیشتمانپەروەر لە نێو خەڵکی ناوچەدا باسی لێوە دەکرا.
ناوبراو بەردەوام بە شانازییەوە باسی لە بیرەوەرییەکانی سەردەمی کۆمار و شەخسی پێشەوا قازی محەممەد دەکرد و هەموو کات خۆی بە قوتابییەکی پێشەوای مەزن دادەنا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سهرهخۆشی له خەڵکی کوردستان بەگشتی و بنهماڵه و خزم و کهسوکاری ناوبراو بەتایبەتی دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دهزانێت.