کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەفدێکی حیزبی دێموکرات سەردانی پڕۆفسۆر عێزەدین مستەفا ڕەسوڵی کرد

22:58 - 18 بانەمەڕ 2716

کوردستان میدیا: وەفدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی کەسایەتی سیاسی، ئەدەبی و دۆستی لە مێژینەی حیزب، پڕۆفسۆر عێزەدین مستەفا ڕەسوڵی لە شاری سلێمانی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی ٥ شەممە ڕێکەوتی ١٦ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، وەفدێکی پایەبەرزی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرستی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزب، سەردانی کەسایەتی ناسراوی کورد و دۆستی لە مێژینەی حیزب و شەهید قاسملوو، پڕۆفسۆر عێزەدین مستەفا ڕەسوڵ کرد.

مەبەست لەم بەسەرکردنەوەیە ئەحواڵپرسی لە ناوبراو بوو کە ساڵانێکی دور ودرێژە لە بوارەکانی سیاسی، مێژوویی و ئەدەبی خزمەت بە گەل و نیشتمانەکەی دەکات و هەمیشە وەک دۆستێکی بەئەمەگ پاڵپشتی لە خەباتی ڕەوای گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت خەباتی حیزبی دێموکرات کردووە.

بەڕێز هیجری لەم دیدارەدا هیوای خواست کە تەندروستی ناوبراو باشتر بێت، تاکوو بتوانێ زیاتر خزمەت بە دۆزی ڕەوای گەلەکەی بکات.

14685.jpg

14686.jpg

14688.jpg