![](/weney-mallperr/9286.jpg)
کوردستان میدیا: پارکی شادیی ماکۆ لە لایەن کەس یان کەسانی نەناسراوەوە ئاگری تێبەر درا و لە ئەنجامدا ٢ هێکتار لە زەوییەکانی دەوروبەری ئەو پارکە لە ئاگردا سووتان.
ئەم ئاگر کەوتنەوەیە، کە رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٩ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ هاتە ئاراوە، ناوچەکانی سەرەوەی پارکی شادیی ماکۆی گرتە بەر و پاش یەک کاتژمێر و نیو ئەو ئاگرە لەلایەن هاووڵاتییانەوە کۆنتڕۆڵ کرا.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم ئاگرکەوتنەوە بوو بەهۆی ئەوە کە ٢ هێکتار لە لێڕەوارەکانی ئەو ناوچەیە لە ئاگردا بسووتێن.
ساڵانە رووبەرێکی زۆر لە دارستان ولەوەڕگەکانی کوردستان لەلایەن کەس، یان کەسانی نەناسراوە کە بە وتەی خەڵک لە دەست و پێوەندییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانن، ئاگریان تێبەر دەدرێت.