![](/weney-mallperr/9270.jpg)
کوردستان میدیا: سەرەڕای بوونی رێژەیەکی زۆری ماددە کانزایییەکان، پارێزگای سـنە لە بواری پیشەسازیدا، لە پلەی کۆتایی پارێزگاکانی ئێراندایە و یەکە پیشەیی و بەرهەمهێنەرەکانی ئەو پارێزگایە یەک لە دوای یەک دادەخرێن.
هەواڵدەرییە نێوخۆیییەکان بڵاویان کردەوە، ئەو ماددە کانزایییانە کە لە پارێزگای سـنە دۆزراونەتەوە بریتین لە، مەڕمەڕ، مەڕمەڕیتی سوور، گڕانیت، کوارتز، فلدسپار،میکا، دۆلۆمیت، فلۆرین، بریل کە بەپێی ئامارەکانی تر لەلایەن رێژیمەوە بڵاو کراوەتەوە لە بەشی کانگە و پیشەسازیدا هاوتای ئیلام و چوارمەحاڵی بەختیارییە و بە بێبەشترین پارێزگاکانی ئێران ئەژمار دەکرێن.
ئەم بەشە لە کوردستانی ئێران کە لە ناوچەبەندی رێژیمی ئیسلامیدا پارێزگای سـنە ناودێرکراوە، لە بواری پیشەییەوە (سەنعەت) لە پلەی ئاخری پارێزگاکانی ئێراندایە.
لە ئێستادا بەشی ئەم ناوچەیە لە بەهرەبەرداری وهەڵێنجانی کانگەکاندا تەنیا تێچووی دروستکردنی رێگەو بانەکان، خراپبوونی رێگەو بان و پیسبوونی کەش و هەوا بەهۆی هاتوچۆی زۆری ئۆتۆمبیلی بارهەڵگرەکانە.
هەواڵدەریی مێهر بڵاوی کردووەتەوە، هەنووکە بەهۆی داشکانی ئابووری، لەسەدا ٧٠ی کارگە پیشەییەکانی ئەو پارێزگایە داخراون یان لە حاڵی داخراندان.
خاوفرۆشتنی ماددە کانزایییەکان بۆتە هۆی ئەوە کە هیچ داهاتێک بۆ دانیشتوانی ئەم پارێزگایە نەبێت و تەنیا سوودی داهاتی ئەو سامانە سروشتیانە بۆ چەند کەسێکی تایبەت بێت.
هاوکاریی نەکردنی بانکەکان لەگەڵ هاووڵاتییانی کورد و سیستێمی بۆڕۆکراسی لە هۆکارەکانی دیکەی سەرمایەگوزاری نەکردن لەو پارێزگایە دایە.
چوار پارێزگای کوردستانی ئێران لەبواری بێکاریدا لە سەروی پارێزگاکانی دیکەی ئێران دان و لە بواری کار، داهات وسەرمایەگوزاریدا دوایین پارێزگاکانی ئێرانن.