کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارێزگای سنە/ ٣٥ هاووڵاتی بەهۆی گازگرتوویی و سووتانەوە گیانیان لە دەست دا

14:11 - 26 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: بەهۆی هەڵمژینی گازی مۆنۆ ئۆکسید و سووتانەوە، ٣٥ هاووڵاتیی کورد لە پارێزگای سنه گیانیان لە دەست دا.
بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکی یاسایی پارێزگای سنه، رایگەیاندووە: لە ٩ مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، ٣٥ کەس بەهۆی گازگرتوویی و سووتانەوە لە پارێزگای سنه گیانیان لە دەست داوە.
لەو رێژەیە ١٧ هاووڵاتی بەهۆی گازگرتوویی لە پارێزگای سنه گیانیان لە دەست داوە کە لەو رێژەیەدا ١٢ کەسیان لە رەگەزی پیاو و ٥ کەسی دیکەش ژن بوون. هەروەها ١١ کەس لەو قوربانییانە لە سێ مانگی پاییزدا گیانیان لە دەست داوە.
ئەو بەرپرسەی پزیشکی یاسایی پارێزگای سنە، راشیگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی سووتانەوە لە پارێزگای کوردستاندا گیانیان لە دەست داوە ١٨ کەسە کە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی وێکچووی ساڵی رابردوو ٦% زیادی کردووە.
لەو ١٨ کەسەدا ٧ کەسیان لە رەگەزی پیاو و ١١ی دیکەشیان ژن بوون.