کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارێزەرێكی كورد لەورمێ‌دەسبەسەر كرا

15:57 - 23 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: مەسعوود شەمس نژاد پارێزەری كورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی رێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر كرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، چەند رۆژ لەمەوبەر مەسعوود شەمس نژاد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكان دەسبەسەر و دواتر رەوانەی گرتووخانەی ورمێ‌كراوە.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هۆكاری دەسبەسەركرانی ئەو پارێزەرە كوردە نەزانراوە.
شەمس نژاد لەدایك بووی ساڵی ١٣٥٨و لەئاواییەكی سەر بە شاری ورمێ‌و لەبنەماڵەی ملازادەكان لەدایك بووە.

4719.jpg


ئەو هاووڵاتییە هەنووكە كاری پارێزەری دەكات و هاوكاتیش مامۆستای زانكۆكانی پەیام نوور و ئازادی شاری ورمێیە و وانەی ماف دەڵێتەوە.

مەسعوود شەمس نژاد پارێزەری دۆسیەی حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور، زیندانی كوردی بەئیعدام مەحكووم كراوە.

سەرچاوە: سایتی موکریان