کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پرسەی کۆچکردوو کاک سەید ڕەزا دروودگەر لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بەڕێوەچوو

00:14 - 19 بانەمەڕ 2716

کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمێکی پرسە و سەرەخۆشی بۆ هاوڕێی کۆچکردوو کاک سەید ڕەزا دروودگەر ئەندامی پێشووی ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کە لە وڵاتی نۆروێژ بە هۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد، لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی بۆ کاک سەید ڕەزا دروودگەر بە بەشداریی\'\'مستەفا هیجری\'\' سکرتێری گشتیی و ئەندامانی ڕێبەری و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵێک لە میوانان، لە ساڵۆنی گشتیی ڕیوڕەسمەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.

مستەفا هیجری وێڕای ئاماژە بە خەباتی چەندین ساڵەی کاک سەید ڕەزا دروودگەر ڕایگەیاند: کاک سەید ڕەزا دروودگەر یەکێک لەو کەسایەتییە شۆڕشگێڕانە بوو کە هەر دەم لە بیری بەڕەوپێشبردنی کار و ئەرکی حیزبی دابوو و هەموو ژیانی خۆی بۆ خەباتی حیزبی تەرخان کردبوو و ئەمەگناسیی خۆی بە ڕێبازی شەهیدان لە ژیانیدا سەلماند.

پاشان تەیموور مستەفایی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چەند وتەیەکی لە سەر ژیانی پڕ بەرهەم و شۆڕشگێڕانەی کاک سەید ڕەزا دروودگەر پێشکەش کرد.

مستەفایی لە بەشێکی قسەکانیدا ڕایگەیاند، کە کاک سەید ڕەزا بە مانای ڕاستەقینە کەسێکی خەباتکار بوو و ماندوونەناسانە ئەرکی حیزبی بەڕێوە دەبرد و ئێمەش دەبێ دڕێژەدەری ڕێگای کاک سەید ڕەزا و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان بین.

14700.jpg

14698.jpg

14699.jpg

14702.jpg

14703.jpg