کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پچڕانی بەردەوامی هێڵی ئینترنێت لەپیرانشار هاووڵاتیانی وەزاڵە هێناوە

22:04 - 26 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: پچڕانی بەردەوامی ئێنترنێت لەشاری پیرانشار ناڕەزایەتیی بەرچاوی بەكارهێنەرانی ئەو هێڵەی لێ‌كەوتۆتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، سەرەڕای ئەوەی كە پچڕانی هێڵی ئینترنێت كێشەی بۆ بەكارهێنەران دروست كردووە، نەبوونی خێرایی ئەو هێڵەش بەكێشەكانی دیكەی بەكارهێنەرانەوە زیاد بووە.
بەوتەی یەكێك لە بەكارهێنەرانی ئینترنێت، كاتێك كە لەموخابەرات ئەو هێڵە دەكڕین بەڵێنی ئەوەمان پێ‌دەدەن كە خێرایەكەی زۆر باشە و بە هیچ شێوەیەك لە خێرایەكەی كەم ناكرێتەوە.
ئەو هاووڵاتییە وتیشی: كاتێك كە لەماڵەوە كەڵك لەو هێڵە وەردەگرین خێرایی زۆر كەم دەبێتەوە و هەتا ئێستاش چەندین جار سەردانی شوێنە پێوەندیدارەكانمان كردووە بەڵام هیچ وڵامێكیان پێ‌نەداوینەتەوە.

بەكارهێنەرێكی دیكە لەو باوەڕەدابوو، سەرجەم هێڵەكانی ئینترنێت لەلایەن موخابراتی رێژیمەوە كە سەر بە سپای پاسدارانن، كونترۆڵ دەكرێن و هەر ئەوانیش خێراییەكی كەم دەكەنەوە.
هەنووكە لەشاری پیرانشار خێرایی ئینترنێت بەرادەیەك كەمە كە زۆربەی بەكارهێنەران، لە رۆژێكدا ناتوانن ١ كاتژمێر كەڵك لەو هێڵە وەربگرن.