کوردستان میدیا: سەبارەت بە کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی گەل و کادری ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، عەبدوڕەزا کەریمی ناسراو بە کاک ئەبوو، پۆلێک لە لاوانی کورد لە شاری کرماشان پەیامێکی هاوخەمییان ئاراستەی گەلی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد.
دەقی پەیامەکە:
به ناوی بەرزەناوی کورد و کوردستان
به داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی دڵتەزێنی کۆچی دوایی تێکۆشەری ماندوونەناس و رێبواری رێگای پێشەوای نەمرمان قازی موحەمەد و شەهید قاسملوو، کاک عەبدوڕەزای کەریمی ناسراو به کاک عەبوومان پێگەیشت.
کاک عەبوو شێرە کوڕەکەی کرماشان و رۆڵەی تێکۆشەری ئاو و خاکی کوردەواری و پەڕاوی سەربەرز بوو که به درێژایی تەمەنی پێشمەرگایەتی و ئەندامیەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەکوو کادرێکی دڵسۆز و نیشتمان پەروەر، به دڵ و گیان له بست به بستی وڵاته جوانەکەمان، بۆ به دی هاتنی ئاواتەکانی کورد و کوردستان خەبات و تێکۆشانی کرد.
ئەمڕۆکه ئەگەر ئێمە وەک رۆڵەکانی کرماشان و ئیلام له نێو گۆڕەپانی خەباتی رزگاریخوازانەی گەلەکەمانداین و بەشداری ئەم خەباتەین ، به هۆی بوونی گەوره پیاوێکی وەکوو مامۆستا عەبوو کەریمیه وەیە که مەشخەڵی تێکۆشانی شوناسخوازی و مافخوازی له ناوچەی باشووری زاگروس بۆ ئێمە داگیرساند.
بەم بۆنەوه ئێمه ئەندامانی تەشکیلاتی نهێنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له شاری کرماشان پرسه وسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم ئەندام و هاورێیانمان له حیزبی دێموکرات و خەلکی کورد به گشتی و خەڵکی کرماشان و ئیلام به تایبەتی دەکەین.
هەر لێرەیشەوه ئێمه رۆڵەکانی بێستون و تاقوەسان و داڵاهووی سەربەرز بەڵێن و پەیمانی خۆمان لەگەل بنەماڵەی شەهیدانی کوردستان و هەروەها حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دووپات دەکەینەوه و سوێند دەخۆین کە تاکوو دوایین دڵۆپی خوێنمان دەس له خەبات و تێکۆشان بۆ به دەست هێنانی ئازادی و به دی هێنانی ئاواتی گەلەکەمان هەڵنەگرین.
ههر بژی دێمۆکرات
ههر بژی ڕاسان
ههر بژی کورد و کوردستان