کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیرانشار/ کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات بە هۆی رووداوی هاتوچۆ

14:22 - 26 خەزەڵوەر 2714

کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی جەلال شێخی خەڵکی گوندی قوروچاوێی سەر بە ناوچەی لاجانی پیرانشار بە هۆی رووداوی هاتوچۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات بە ناوی جەلال شێخی کوڕی خێزاندار و تەمەن ٤٥ ساڵ کوڕی محەممەد دەروێش چووکەل خەڵکی گوندی قوروچاوێی سەر بە ناوچەی لاجانی پیرانشار لە جاددەی پیرانشار ــ نەغەدە لە شوێنێک بە ناوی بادینان بە هۆی رووداوی هاتوچۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

تەرمی ناوبراو دوانیوەڕۆی هەمان رۆژ لە گۆڕستانی پیرانشار لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

کاک جەلال پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە کە ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی بەپێی دۆخی ئەو کات و لە سەر ئیزنی حیزبی دێموکرات گەڕایەوە ناو بنەماڵەکەی.

هەروەها برایەکی کاک جەلال بە ناوی سولێمان شێخی ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی لە رووداوێکی نەخوازراودا شەهید کرا.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی له بنەماڵەی کاک جەلال دەكات و خۆی به شەریكی خەم و پەژارەیان دەزانێت.