کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشوازی ساردی خەڵكی لەهەڵبژاردنەكان لەچەندین شاری كوردستان+ فیلم

23:20 - 25 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: لەشارەكانی بۆكان و پاوە بەشێكی بەرچاو لەبنكەكانی دەنگدان چۆل بوونە و خەڵكێكی ئەوتۆ سەردانی نەكردوونە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەشاری بۆكان خەڵكی بۆ ئەوەی بەشداریی دەنگدان نەبن لەشار چوونەتە دەر و شەقام و كۆڵانەكانی شار بەتەواوەتی چۆل بوونە.
لەشاری پاوەش بنكەكانی دەنگدان كەمترین رێژەی بەشداریی خەڵكیان تێدا هەبووە و زۆربەی ئەو شوێنانەی كە بەمەبەستی دەنگدان دیاری كرابوون سەردانێكی ئەتۆیان نەكراوە.

ئەو ویدیویە تایبەت بە شاری بۆكان و پاوەیە.