![](/weney-mallperr/7756.jpg)
کوردستان میدیا: سازمانی بازرگانیی پارێزگای ئورمیە لە بڕیارنامەیەکدا بۆ رێکخراوی بازرگانیی شارستانەکانی ئەو پارێزگایە، بەکارهێنانی زمانی کوردیی بۆ تابلۆکان قەدەغە کرد.
![7755.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/7755.jpg)
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ لەو بڕیارنامەیەدا وێڕای ئاماژە بە ماددەی ٢٨ی ئاییننامەی شوێنە گشتییەکان، پەسندکراوی هەیئەتی وەزیران، بەڕێوەبرایەتیی چاودێریی شوێنە گشتییەکان و فەرماندەهیی هێزی ئینتزامیی پارێزگای ئورمیە، ئەرکدار کراوە کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو یاسایە، زمانی فارسی بۆ نووسراوەی سەر تابلۆ و شووشە و سەر درگای دووکانەکان بەکار بهێنن.
ئەو بڕیارنامەیەی رێکخراوی بازرگانی پارێزگای ئورمیە بۆ ئیدارەی بارزگانیی شارستانەکانی خۆی، ماکۆ، نەغەدە، مەهاباد، میاندواو، سەردەشت، پیرانشار، بۆکان، تیکاب، ساینقەڵا، سەڵماس، شنۆ و چاڵدوران، نێردراوە.
پێشتریش لەو پێوەندییەدا کوردستان میدیا هەواڵێکی سەبارەت بە قەدەغەکرانی بەکارهێنانی زمانی کوردی بۆ تابلۆ و سەر درگای دووکانەکان بڵاو کردبووەوە.